User talk:Saad Goran

Add topic
From Wikimedia Incubator
Latest comment: 1 year ago by Aram in topic وەرگێڕانەکان

Welcome to Wikimedia Incubator!

At the right there are some important links, and here are some tips and info:

If you have any questions, feel free to ask them on Incubator:Community Portal.

-- Welcoming Bot 11:33, 11 July 2020 (UTC)Reply

وەرگێڕانەکان[edit source]

سڵاو کاکە گیان، زۆر سپاس بۆ ماندووبوونەکانت لەپاڵ ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی! ویستم لەسەر بەشی وەرگێڕانەکانی Wt/ckb/کەو و Wt/ckb/کۆتر بپرسم کە ئەوانە بە سکریپت ئاوا دەرچوونە یان چۆنە؟ سپاس! Aram (talk) 21:19, 30 August 2022 (UTC)Reply
کاک Aram من سەرەتا لە ڤەژین لێکس گەڕان بۆ وشەکە دەکەم، ئاخۆ لەم سێ فەرھەنگەدا (ھەنبانە بۆرینە، فەرھەنگی خاڵ و فەرھەنگی شێخانی) ئەو وشەیە ھەیە یاخود نا، پاشان لە پی دی ئێفی کتێبەکان دەگەڕێم لە وشەکە، سەرەتای وشەکە بە چ پیتێک دەستیپێکردبێت، لەو پیتە دەگەڕێم. بۆ نموونە: وەکو کۆتر و کەو کە لە سەرەوە ئاماژەت پێداون، دەچم لە «ک» دەگەڕێم بزانم ئەو وشەیە لە لاپەڕە چەندە، کە دۆزیمەوە لە سەرچاوەدا ئاماژە بە لاپەڕەکە دەکەم.
Aram ئەمەی سەرەوە بەدەر لە پرسیارەکەت تەنیا ڕوونکردنەوەیەک بوو ھەر خۆم حەزمکرد لەسەری بدەم. سەبارەت بە وەرگێڕانەکان، ئەو دەقە نووسراوانەی کە دەیھێنم ھەمووی لە نێو فەرھەنگە کوردییەکانەوە ھێناومن و ھیچیان پەیوەندی بە بە فەرھەنگەکانی ترەوە نییە، ھەندێکجار وشەکە زیاتر لە مانایەکی ھەیە، بۆیە ماناکەی بە زمانەکانی تر دانانێم.
زۆر سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکانت و کە ئاواش کە بەگرنگییەوە لە پرۆژەکە دەڕوانیت، بەڵام ویستیشم چەند تێبینییەک بدەم.
  1. سەبارەت بە ڤەژینلێکس، بڕوا ناکەم کەس لە ئەندامانی ئەم پرۆژەیە سەیری ئەوێ نەکات چونکە بڵێین و نەڵێین کات دەگەڕێنێتەوە، بەڵام بۆ ئێستای ئەم قۆناغە نابێ ڕێک دەقەکانی ئەوێ بێنینە ئێرە بەبێ کەموزیادێک یان جیاوازییەک کە ویکیفەرھەنگ و ڤەژینلێکس لێک جیا بکاتەوە. گەر وا بکەین، ئەوا ئێمە ڕێک ھەمان ناوەرۆکی ئەوان پەخش دەکەینەوە کە ڕەنگە بتوانن داوای یاسایی دژی پرۆژەکە تۆمار بکەن. من وەک خۆم تا پێم بکرێ و مەجالی تێدا بێ دەقەکان دەگۆڕم تا نەچنەوە سەر ئەوانەی ڤەژینلێکس، بەڵام خودی فەرھەنگەکان کە کتێبەکانن وەک سەرچاوە دەنووسم. لە ھەندێ باریش گەر بتوانم، خۆم پێناسە بۆ وشەکان دەنووسم. باش وایە بۆ دوور کەوتنەوە لەم کێشە یان زانیاریی زیاتر، بڕوانیتە ویکیفەرھەنگەکانی زمانەکانی تر بەتایبەت ویکیفەرھەنگی ئینگلیزی.
  2. ویکیفەرھەنگ تەنیا یەک پێناسە بۆ یەک مەبەستی وشەیەک دەنووسێ. با نموونەت بۆ بێنمەوە. بۆ نموونە بڕوانە Wt/ckb/کەو کە دوو جار پێناسەت بە یەک مەبەست کردووە. پێویست ناکات وەک ڤەژینلێکس پێناسەی سەرجەم فەرھەنگەکان بۆ یەک مەبەست بنووسین. تەنیا یەک پێناسە بەسە و خۆت بڕیار بدە کە کامیان باشترە. گەر توانیت ھەوڵ بدە کە پێناسەکان بە جۆرێک تێکەڵ بکەیت تا بە یەک جار پێناسەی پەلەوەرەکە بکەیت و لەکۆتاییش وەک سەرچاوە ئاماژە بە ھەردوو فەرھەنگەکە بدە.
  3. سەبارەت بە بەشی جۆرەکان کە ھەر لە پەڕەی کەو نووسراوە، پێم وایە بۆ ویکیفەرھەنگ پێویست نییە جۆرەکان بنووسرێن؛ ویکیمیدیا خۆی پرۆژەی ویکیجۆری ھەیە. بڕوانە ویکیجۆری ئینگلیزی.
  4. ئەوەندەی من بزانم زۆربەی فەرھەنگە کوردییەکان موڵکی نەتەوەن نەک ھیچ لایەنێک. تا ئێستاش نەمزانیوە ھیچ لایەنێک کردبێتنیە موڵکی خۆی، بەڵام وا باشترە بۆ ویکیفەرھەنگ کە ڕێک کۆپی پەیست نەکات.
  5. سەبارەت بە وەرگێڕانەکانیش، ڕاستە کە ھەندێ جار زیاتر لە مانایەک بۆ یەک وشە ھەیە. بۆ نموونە بڕوانە Wt/ckb/ڕێوی کە دوو مانای ھەیە و چاوێکیش لە بەشی وەرگێڕان بکە و ببینە کە چۆن ئەو کێشەی فرەمانایەی وەرگێڕانەکان چارەسەر دەکرێ.
ئەو تێبینییانەی سەرەوەم بەندە لەسەر زانیارییەکانی من. بۆ ئێستا ئەوەندە بەسە، تەنیا یەک شتی بچووکی تر ئەوەیە کە بۆ لێدوانەکانی داھاتوو، واژووەکانمان لەبیر نەکەین. :) لەگەڵ سپاسی گەرموگوڕی بەندە! Aram (talk) 12:44, 31 August 2022 (UTC)Reply