Wq/ckb/عەبدولڕەحمان قاسملوو

From Wikimedia Incubator
< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > عەبدولڕەحمان قاسملوو
وێنەی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە تەمەنی لاویدا

عەبدولڕەحمان قاسملوو (٢٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٠ – ١٣ی تەممووزی ١٩٨٩) خەباتکار، پێشمەرگە، زانایەکی ئابووری و کۆمەڵایەتیی کورد و سکرتێری گشتیی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ١٩٧٣ ھەتا ١٩٨٩ بوو.

وتەکان[edit | edit source]

  • ھەر چەند ئەو کاتە من تەمەنم یازدە ساڵ بوو، بەڵام وەک زۆر منداڵی ئەو سەردەمە سیاسەت سەرنجی ڕاکێشابووم. بابم یەکێک لە ئەندامانی ئەو ھەیئەتە بوو. زۆر باشم لەبیرە کە لە باکۆ ھاتەوە چەندین تا قەندی لەگەڵ خۆی ھێنابوو، تاپڕێکی باشیشی پێ بوو. وادیارە سۆڤیەتییەکان قەند و تفەنگ و شتی دیکەیان بە دیاری دابوو بە ھەموو ئەندامانی ھەیئەت. قەند بەتایبەتی زۆر بەنرخ بوو، چۆنکە ئەو کاتە لە ئێران زۆر کەم و گران بوو. من ئەو کارەم زۆر پێ سەیر بوو، چۆنکە لە ماڵی ئێمە براکانم و ئامۆزاکانم کە لە من گەورەتر بوون، باسی ئەوەیان دەکرد کە بابم لەگەڵ چەند کەسی دیکە چوون بۆ باکۆ حەق و ئازادیی کوردان داوا بکەن. بۆیە ڕاست و ڕەوان لە بابم پرسی: ئەدی مافی کوردان چی لێ ھات؟[1]
  • سۆڤیەت دەڵێت کە ئەمریکا پشتگیریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەکات و ئەمریکییەکانیش گومانیان ھەیە کە سۆڤیەت پشتگیریمان دەکات. لە ڕاستیدا حیزبی دێموکرات دۆستی نیە، شاخەکان تەنیا دۆستی کوردن.[1]
  • قازی محەممەد گوڵێک بوو لە بیاباندا ڕووابوو، لە میللەتەکەی دوور نەکەوتەوە، بەقووڵی دەرکی بە ئازار، مەینەتی، کوێرەوەری، ھیوا و ئاواتەکانی گەلەکەی کردبوو، لە دەربڕین و بەرجەستەکردنی ئەو ئازار، ھیوا و ئاواتانەدا لە ھەموو کەس سەرکەوتووتر بوو. بێھۆ نەبوو کە لای خەڵکی کورد ئەوەندە جێی ڕێز و خۆشەویست بوو کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی گەلی کورددا نازناوی پێشەوایان بە قازی محەممەد بەخشیبوو.[2]
  • مرۆڤ دەبێت ئاگاداری ئەو ڕاستییە بێت كە تیرۆریزم بە شەوێک کۆتاییی نایەت و لەنێو ناچێت.[2]
  • لەو شوێنەی دیموکراسی ھەیە، تیرۆریزم گەشە ناكات.[2]
  • نموونەی ئەو وڵاتانە زۆرن کە لەبەر پێویستی خۆیان بە تیرۆریزم، بەشێوەیەکی ئاسایی خۆیان بەدژی تیرۆریست ناودەبەن.[2]
  • زۆر گرنگە لەگەڵ تیرۆریستانی ڕاستەقینە وتووێژ بکرێت، نەک ئەو کەسانەی بۆ چاندنی بۆمبەکان، بارمتەگران و ڕفاندن کەڵکیان لێوەردەگیرێت.[2]

لەبارەیدا[edit | edit source]

  • فیلیپ بولانژێ، پرۆفیسۆری فەڕەنسی له‌باره‌یه‌وه‌ دەڵێت: عەبدولڕەحمان قاسملوو، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، ئاکادیمیه‌كی ناسراو بوو، نە تەنیا بابەت و وتاری ئاکادیمی دەنووسین له‌ بواری تیۆریدا، به‌ڵكوو بەڕاستی مرۆڤێکی یەکجار زۆر بەکردەوە بوو، واتە نەتەنیا ڕێبەرێکی سیاسیی دوور لە مانۆڕدان و بەرپرسێکی بە ئەزموونی حیزب نه‌بوو، بەڵکوو سەرۆکێکی چریکییش بوو کە دەنگی کڵاشینکۆڤ نەیدەترساند. ئەو شایانی ستایشە چۆنکە ھیچکات بنەمای ئەخلاقیی خۆی نەفرۆشت و کوالێتییەکانی ئەخلاق بەرزی بە ھاوچەرخەکانی خۆی نیشان دا.[1]
  • قاسملوو قاسملوو، ڕێگات درێژەی ھەیە.
    (دروشمی خۆپیشاندەرانی کورد لە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران[3])

ئەمانەش ببینە[edit | edit source]

سەرچاوەکان[edit | edit source]

Page Template:Wq/ckb/Reflist/styles.css has no content.

  1. 1.0 1.1 1.2 قاسملو سیاسه‌تمه‌دارێك ئه‌خلاقی نه‌دۆڕاند‌‌. پەیسەرپرێس (لە ڕێکەوتی ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  2. 2.0 2.1 2.2 2.3 2.4 چیرۆکی دادگاییکردن و لەسێدارەدانی قازی محەمەد‌. پەیسەرپرێس (لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤. Cite error: Invalid <ref> tag; name "پەیسەر١" defined multiple times with different content
  3. شب سی و دوم خیزش ایرانیان؛ تداوم اعتراض در اهواز و چندین شهر ایران. aftabkaran. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢.

Script error: No such module "Wq/ckb/Check for unknown parameters".

بەستەرە دەرەکییەکان[edit | edit source]