Wq/ckb/شێخ عێزەدین حوسێنی

From Wikimedia Incubator
< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > شێخ عێزەدین حوسێنی

شێخ عێزەدین حوسێنی (٥ی ئایاری ۱۹۲۲ – ١٠ی شوباتی ٢٠١١) خەباتکار، زانای ئایینی و کەسایەتییەکی سیاسیی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو.[1]

وتەکان[edit | edit source]

  • کورد کاتێک پێش دەکەوێ و نزیک دەبێتەوە لە ئازادبوون، کە سیستمی ئاغا و دەرەبەگ بگۆڕێت.[2]
  • باوەڕم بە بنەماکانی چەپ ھەیە، بەس باوەڕم بە ماتریالیزم نییە.[2]
  • خەباتی من تەنیا لە پێناوی ئازادی و ڕزگاریی میللەتی مەزڵوومی کورددا بووە نەک ئەوەی کۆمەڵە بووبم. ئەو کاتە ھەموومان خەباتمان دەکرد بۆ بەدەستھێنانی ئەو مافە نەک شتی تر.[2]
  • ھەموو دروستکراوەکانی خودا لە پێناو ئارامی و ڕەفاھییەتی مرۆڤدا خولقاون، بۆیە نابێ بە ھیچ پاساو و بیانوویەک ئازادیی مرۆڤ زەوت بکرێ. ئەگەر مرۆڤ نەبێ خوداوەند زەوی و ئاسمانی بۆ چیە.[2]
  • لە ھەر شوێنێکدا ھەوڵدرا ئایین تێکەڵی سیاسەت بکرێ، دەبێ لێی بدرێ. ھەرگیز نابێ ئایین دژی زانست بێ چۆنکە ھەردووکیان نیعمەتی خودان، یەکەمیان ھی کۆنە و دووەمیان تازەیە. ناکرێ و نابێ وەکوو ھەزار و چوارسەد ساڵ لەمەوبەر دینداری بکرێ و بسەپێنرێ.[2]
  • لە ژیانی مەلایەتیمدا ھەرگیز ژنی دووەمم بۆ پیاوێک مارە نەکردووە ئەگەر ژنی یەکەمی لە ژیاندا مابێ و لەگەڵ مێردی خۆی بێ. ھەرگیز کچی بچووکم مارە نەکردووە و زۆر دژی ئەوەبووم چونکە ڕەنگە ئەو کچە کە گەورەبوو بە مێردی خۆی ڕازی نەبێ.[2]
  • نەک پەشیمان نیم بەڵکوو زۆر زۆر شانازی و فەخر دەکەم کە ھەموو توانا و ژیانم لە پێناوی ئازادیی گەلی کورددا تێپەڕاندووە. خەباتی من بۆ ئەوە بووە میللەتەکەم بە ئازادی و کەرامەتەوە بژی، ئیتر بۆچی لەوە پەشیمان بم.[2]

ئەمانەش ببینە[edit | edit source]

سەرچاوەکان[edit | edit source]

Page Template:Wq/ckb/Reflist/styles.css has no content.

  1. http://www.rudaw.net/sorani/opinion/10022017
  2. 2.0 2.1 2.2 2.3 2.4 2.5 2.6 ئەو مەلایەی لە مزگەوتدا خودا و لە دەرەوە کوردی دەپەرست. پەیسەرپرێس (لە ڕێکەوتی ١٠ی شوباتی ٢٠٢١). سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.

Script error: No such module "Wq/ckb/Check for unknown parameters".

بەستەرە دەرەکییەکان[edit | edit source]