Help talk:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ

From Wikimedia Incubator

Template:Wt/ckb/Rtl

دەنگدان

سڵاو Keenîî، Kushared، Kurd2021، Roj im، Sakura emad و Serchia،

زۆر سوپاس بۆ ئێوە کە ئەمە دەیەمین ڕۆژە کار لەسەر پرۆژەکە دەکەن و من زۆر سوپاستان دەکەم! ویستم پێتان بڵێم کە گەر دەتانەوێت، ئەوا دەتوانن لێرە دەنگی خۆتان بدەن جا لە پشتگیریکردن و دژایەتکردن ئازادن. تێبینی بکەن کە دەنگی دووبارە نەدەن (گەر پێشتر دەنگدان داوە). ئەوەش بزانن کە زۆریی پشتگیریکردن نابێتە ھۆی دروستکردنی پڕۆژەکە چونکە تەنیا لیژنەی زمان بڕیاری کۆتایی دەدات. داوام کردووە کە بێن بەدەم پڕۆژەکەوە و چاوەڕێی وەڵام دەکەین. گەر ھەر قسەیەکتان ھەیە، فەرموون. بەھیوای ئەوەی زوو دۆمەینەکەمان بدەنێ. زۆر سوپاس کە کاتی خۆتان بۆ پڕۆژەکە تەرخان کردووە! Aram (talk) 22:12, 10 June 2022 (UTC)[reply]

کرا Kushared (talk) 06:06, 11 June 2022 (UTC)[reply]
کرا! — Roj 15:01, 11 June 2022 (UTC)[reply]

وەڵامی لیژنەی زمان

سڵاو Keenîî، Kushared، Kurd2021، Roj im، Sakura emad و Serchia، ئاراس نوری

کەمێک پێش ئێستا ئەندامێکی لیژنەی زمان وەڵامی داینەوە و وتی ئاستی بەشدارییەکانتان بەم شێوەیەی ئێستا زۆر باشە. ئەوە زۆر دڵخۆشکەر بوو. وتی گەر بەم شێوەیەی ئێستا بۆ ماوەی ٣ تا ٤ مانگ بەردەوام بن، پەسەندی دەکەین. دەزانم ئەمەیان کەمێک ناخۆشە، بەڵام ھەموو شتێک کات و پشوودرێژیی دەوێت. دەبێت ئەوانیش قایل بکەین کە ئێمە بەڕاستی ئەم پڕۆژەیەمان دەوێت. ڕاستییەکەی خۆشم پێم وا نەبوو ئەوەندە ماوەکەی زۆر بێت و وا نازانم لە ھیچ شوێنێکیش ئەو ڕێنمایییە نووسرابێت، واتە من نەمبینیوە بۆیە پیلانم بۆ یەک مانگ دانابوو. بەھەرحاڵ، ھەوڵ دەدەین کەمێک دەستکاریی پیلانەکە بکەین و بۆ ئەو ماوەی کە ماوە بیگونجێنین. ئەوەی ئێستا لەسەر ئێمە پێویستە ئەوەیە کە بەم شێوەیەی ئێستا بەردەوام بین. واتە خۆمان ماندوو ناکەین و بە شێوەیەکی ئاسایی ھەوڵدەدەین ڕۆژانە بەشداریی تێدا بکەین. ھەوڵ دەدەین نزیکەی مانگ و نیو بۆ دوو مانگی تر واتە ناوەڕاستی ئاب بۆ ئەیلوول دیسان قسەیان لەگەڵ بکەینەوە. بەڵام بۆ ئێستا ژمارەمان کەمە و پێم باشە چەند بەکارھێنەرێکی تر بانگھێشت بکەین تا گەر ڕۆژانەش ھەندێکمان پێمان نەکرا، ھەندەکەی ترمان کاری تێدا بکات و بە ناچالاکی بەجێی نەھێڵین. پێشنیاری تر، چیتان ھەیە؟ Aram (talk) 08:56, 16 June 2022 (UTC)[reply]

سڵاو لە تۆش کاک @Aram. بەدڵنیاییەوە، دەبێت ئەوانەی ئێستا بەشدارییان کردووە لای خۆیانەوە کەسی شیاو بانگێشت بکەن. ئەگەر ئاسایییش بێت دەکرێت لە پەڕەی وتووێژی ئەندامە چالاکەکانی ویکیپیدیاش بانگێشت بکرێن. — Roj 11:06, 16 June 2022 (UTC)[reply]
Roj im، بەڵێ، دەکرێت. بۆچی نا؟ پێم باشە ھەرکەسێک کە بە باشی بزانن، بانگھێشتی بکەن. سوپاس بۆ تێکۆشانەکانتان! Aram (talk) 11:12, 16 June 2022 (UTC)[reply]
@Aram دیارە ئەگەر هەر بۆ سێ چوار مانگی دیکەش درێژە بکێشێت، ئەگەر مەجالی تێدایە کە بەماوەیەکی کەمتر بماندەنێ ئەوەباشتر دەبێت ، وە ئەگەریش نەبوو ئەوە بەپێی توانا وەک ئەوەی ئەم ماوانە کردوومانە بەردەوام بین Kurd2021 (talk) 12:17, 16 June 2022 (UTC)[reply]
Kurd2021 ڕاستییەکەی ویستم پێیان بڵێم کە زووتر بماندەنێ و ئەو ماوەیە درێژە، بەس ئێستا وا بڵێم ڕەزای خۆمان گران دەکەین. جیاوازییەکی وای نییە. ئێستاش بماندەنێ و گەر لەولا ناچالاک بوو، ئەوا دای دەخەن. ئێستا لە جیاتیی ئەوەی لەولا خەریکی بین، لێرە خەریکی دەبین. ھەوڵ دەدەین لەناو مانگی ئاب، داوایەکی تریان لێ بکەینەوە. پێم وا بێت، ئاوا باشترە. وەک پێشتریش کار بە ژمارە ناکەین واتە چەندی پێتان کرا، بەزیاد بێت و سوپاستان دەکەین. تەنیا ئەوەندە بەسە کە بەناچالاکی جێی نەھێڵین. لە لێدوانەکەی ئەو ئەندامەی لیژنەی زمان دیار بوو کە سەرسام بوو ئەوەندە چالاکین بۆیە من گەشبینم کە بەمزووانە بەرھەمی کارەکانمان دەبینین. ماندوو نەبن! Aram (talk) 12:24, 16 June 2022 (UTC)[reply]
@Aram دەکرێت وابکەین بەردەوام دەبین ئەگەر موقەدەرێک یان شتێک نەیەتە پێش ، ئەوە بە چالاکی دەمێنمەوە . Kurd2021 (talk) 13:22, 16 June 2022 (UTC)[reply]

وەک پرۆژەیەکی چالاک ھەژمار کراین!

سڵاو Gejeluk، Keenîî، Kushared، Kurd2021، Roj im، Sakura emad، Serchia، ئاراس نوری و مامۆستا

زۆر سپاس بۆ ئەو چرکانەی کە لێرە خەرجی دەکەن و پرۆژەکەتان بە چالاکی ڕاگرتووە! تا ئێستا ھەنگاوێکی باش نراوە و ئەمڕۆ (١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢) وەک پرۆژەیەکی چالاک ھەژمار کراین! بڕوانە دەستکارییەکەیان کە ئەنجامەکەی لەسەر پەڕەی دەستپێک دەردەکەوێت و دڵنیام ئەوەش دڵتان خۆش دەکات. ئەوەندەی نەماوە دۆمەینی خۆمان وەرگرین تەنیا دەبێت پرۆژەکە بەچالاکی ڕاگرین. زۆر سپاستان دەکەم! Aram (talk) 23:43, 10 July 2022 (UTC)[reply]

@Aram دەستی هەمووتان خۆشبێت ، هیوادارم بگەین بە ئامانج Kurd2021 (talk) 09:00, 11 July 2022 (UTC)[reply]
دڵخۆشت کردین کاک ئارام بەم هەواڵە، ماندوونەبوونی لە هەموو هاوڕێیان Keenîî (talk) 22:51, 11 July 2022 (UTC)[reply]

ھەر بەڕاست ئێمە ئەم پرۆژەیەمان دەوێت؟!

سڵاو Gejeluk، Keenîî، Kushared، Kurd2021، Roj im، Sakura emad، Serchia، ئاراس نوری و مامۆستا

دەزانم من ئێوەم بۆ ئەم پرۆژەیە بانگ کردووە و لێرەش خۆبەخشین، بەڵام ویستم بپرسم ئایا ھەر بەڕاست ئێمە ئەم پرۆژەیەمان دەوێت؟! بەڕاستی لەو ھەموو بەکارھێنەرە تەنیا من و Sakura emad و Keenîî تا ئێستا ماوین! گەر بڕوا ناکەیت، بڕوانە ئامارەکان کە لە مانگی حوزەیران چەند چالاک بووین و دوو مانگی دواتریش کە بەرەبەرە و تا ئێستا دامرکاوینەتەوە! بەڕاستی من وەک خۆم سپاسی تایبەتی دوو سێیەکتان دەکەم کە زۆر دڵسۆزانە و بەجەرگانە کاریان تێدا کردووە و زۆریش پێیەوە ھیلاک بوون، کە بەگشتی زۆربەمان و بەتایبەت ئەو دوو سێ بەکارھێنەرە نەبان، ئەوا تەنانەت وەک پرۆژەیەکی چالاکیش ھەژمار نەدەکراین! بەداخەوە، تەنیا ویستم ئەوە بڵێم کە گەر ئاوا بڕوات، ڕەنگە بە دەردی ئەم دەستکارییە بچین و شکست بێنین! ڕووی دەمم لە ئێوە نییە، بەس ئێمە فێرین ھەر دەڵێین ئەمەمان دەوێ و ئەوەمان دەوێ کەچی کەس بەردێک ناخاتە سەر بەردێک، مخابن! Aram (talk) 23:30, 7 August 2022 (UTC)[reply]

This is very sad but it's not unusual and i am not surprised; in fact i think we should continue what we can do have a ability with time to spend on. Sakura emad (talk) 23:38, 7 August 2022 (UTC)[reply]
سپاس Sakura emad لێدوانەکەت ھیوابەخشە، بەس دڵنیا بە ئاوا خراپ بڕوات، شکست دەھێنین! دەبێ داوای بەشداریکردن لە چەند بەکارھێنەرێکی جێگرەوە بکەین. Aram (talk) 08:32, 8 August 2022 (UTC)[reply]
@Aram: of course it's important and i agree with your opinion that we need several other users to run and keep the project's stability, i hope the ones you've tagged in this post invest their spare time on Wiktionary like they do to ckb Wikipedia Project. Sakura emad (talk) 08:35, 8 August 2022 (UTC)[reply]
@Aram سڵاو و ڕێز ڕاستیەکەی ئەم ماوە زۆر بە ویکیپیدیاوە خەریک بووم ئەویش لەبەر ئەوەی زیاتر و زیاتر دەمەوێت لەوێ بم، لەوانەشە منیش لە ماوەکانی دیکە وەک پێویست چالاک نەبم بۆیە دەمەوێت ئەوەندەی دەرفەت هەیە لەوێ بەسەری ببەم ،ڕاستیەکەی هەر ئەوەیە ئەم ماوەیە پشتگوێم خست، هەوڵدەدەم لێرەش کەم تا زۆرێک ڕۆژانە بەردەوام بم Kurd2021 (talk) 14:45, 8 August 2022 (UTC)[reply]
هەبوونی پرۆژەکە پێویستە، و لەدوای ویکیپیدیا بەڕای من ئەمە دووەم پرۆژەی ویکیمیدیایە کە دەکرێت کەڵکی بۆ کوردی هەبێت. بەڵام لە کاتێک بەشداری لە ویکیپیدیا کەمە، ئەوە لێرە ڕەنگە نیوەی ئەوێ و کەمتریش بێت. ئێستا ئەوەی گرنگە کردنەوەی پرۆژەکەیە. بۆ دواتر وەک باسمان کردووە پێویستە زۆر کار بە بۆت بکەین تا وزەیەکی زۆری بەشداربووان بەفیڕۆ نەدەین. Serchia (talk) 20:34, 8 August 2022 (UTC)[reply]
کاک Kurd2021 دەزانم و من مەمنوونی تۆ و ئەوانەشم کە ھۆی نەبوونی چالاکییان لێرە، ویکیپیدیایە. تەنیا ئەوەندە بەسە کە دۆمەینەکە وەرگرین و دواتر پیلانی ترمان دەبێت بۆ دوای ئەوە. سوپاسی تاکە دەستکارییەکیشت دەکەم کە لێرە بیکەیت. Aram (talk) 20:59, 8 August 2022 (UTC)[reply]
کاک Serchia من ئێستا باسی ویکیفەرھەنگ دەکەم نەک ویکیپیدیا. دواتر، سەرەڕای ئەوەی ویکیپیدیا بەکارھێنەری کەمە، چەند کەسێکی نوێ ھاتوونەتە نێو پرۆژەکەوە و خەریکن. لەم کاتەدا ئێمە کە بەڕێوەبەرین ئەم ئەرکە نەگرینە ئەستۆ، دەبێ چی چاوەڕێ لەوانی تر بکەین؟ منیش بزانم کە بەڕێوەبەر بەشداری ناکات، بەخوا تاقەتی بەشداریم نابێت. من ئەم داوایانەم بۆ وەرگرتنی دۆمەینەکەیە و بەس. گەر ئێمە کار بۆ ئەوە نەکەین، نابێت بیر لە بەشداریی دواتریش بکەینەوە. دڵنیا بە لەم ٢٠ ڕۆژە شتێک بە شتێک دەکەین جا یان وەری دەگرین یان نا؛ لەسەر بەشدارییەکانی ئێستامان وەستاوە. گەر بەشداریمان نەبێت ھەر باسی گرنگیی پرۆژەکە بکەین، نابێت. من بۆ بەشداریی دواتریش بیرم لە زۆر شت کردووەتەوە، بەس پێش وەرگرتنی دۆمەینەکە ناتوانم ھیچ بڵێم. دووبارەی دەکەمەوە کە ئەنجامەکەی لەسەر بەشدارییەکانی ئێستامان وەستاوە! Aram (talk) 20:59, 8 August 2022 (UTC)[reply]
سڵاو لە هەموو ئەندامان ڕوانگەیەکی جیاوازم هەیە، بەڵام حەز دەکەم بیخەمەڕوو، دەبێت ئەکادیمیای زمانی کوردی بەشدار بکەین، بە واتایەکی تر پشتیوانی حکومەت پێویستە، هەمووان دەزانن ویکیپیدیای کوردی مردووە یان نیمچە -پڕۆژەی مردوو ئەگەر دۆخەکە وەک خۆی بەردەوام بێت.
ئێمە پێویستمان بە ئەندامی چالاکترە، من تێدەگەم کە ڕەنگە هەندێک ترسیان هەبێت یان نایانەوێت لەبەردەم خەڵکدا دەربکەون ئەگەر داوای پشتیوانی دەرەکی بکەین، بۆ نموونە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، زانکۆکان، یان پشتیوانی لە خودی حکومەت.
بڕوا بکەن بەبێ پشتگیری هەر پرۆژەیەک کە پەیوەندی بە زمانی کوردیەوە هەبێت شکست دەهێنێت و هۆکارەکەشی نەبوونی ئەندامی چالاکە، ویکیپیدیای عەرەبی لە ساڵی ٢٠١٠ یان پێشتر بەدەست هەمان کێشەوە دەناڵێنێت، بەڵام ئەوکات ئەندامان درکیان بە گرنگی پرۆژەکە کرد و... پشتیوانی حکومەت لە سعودیە و سوڵتانی عومان ڕوویدا چەند ساڵێک لەمەوبەر پڕۆژەی ویکیمیدیا لە لیڤانت
کرایەوە، هەروەها کۆنفرانسی تایبەت بۆ ویکیپیدیا عەرەبەکان بە مەبەستی پەرەپێدانی ناوەڕۆکی عەرەبی سازکرا، سوپاس
Hamaredha (talk) 21:35, 10 August 2022 (UTC)[reply]
سڵاو کاکە Hamaredha لە دڵسۆزی و پەرۆشیت تێدەگەم، بەس بۆ ئێستا ئەوەی گرنگە کە بەشداری لە پرۆژەکە بکات ئێمەین نەک شوێنگەلی تر کە دەبێت ڕۆژانێک بخەینە سەر یەک تا فێریان بکەین و دواتریش ئاخۆ بەشداری دەکەن یان نا خۆیان و خوای خۆیان دەزانن. بۆ دوای ئەوەی کە پرۆژەکە دروست بوو، دڵنیا بە فراوانتر دەبێت و بەشی خۆی بەشداریی تێدا دەکرێت. لە ویکیپیدیاش ھەموو جۆرە ئاسانکارییەک ھەیە تا ھەمووان بەشداری بکەن، تەنیا بەکارھێنەر کەمە کە ئەویش ڕەنگە لەمەودوا بەرەو زیادبوون بچێت، بەس ئیتر زۆربەی دەکەوێتەوە سەر خەڵکەکە. بڕوا ناکەم ئەوەی خوێندەواریی ھەبێت و دەستی بە ھێڵی ئینتەرنێت گەیشتبێت، نەزانێت ویکیپیدیا ھەیە. جارێک شتێک کرا کە ئەکادیمیا بە جۆرێک لە ڕوویەکەوە بەشداری لە ویکیپیدیا بکەن، بەس بەشێک لە برادەرانی ڕۆژھەڵات پێیان باش نەبوو. بەداخەوە من وەک خۆم قوتابیی زانکۆکانیشم پێ باش نییە چونکە ٩٠٪ لەوان تەنیا بۆ سەرگەرمی چوونەتە زانکۆ و خۆشیان نازانن چۆن ڕێیان کەوتووەتە زانکۆ جا بێن و بە خۆبەخشی لەسەر ئەم پرۆژانە کار بکەن! من ناتوانم بە ناوی پرۆژەکە و تەواوی بەکارھێنەرانەوە قسە بکەم، بەس بۆ ویکیپیدیای عەرەبی، چەندین وڵاتی عەرەبی ھەن تا یەکێک و دووانیان بە جۆرێک ھاوکاریی ئەو جۆرە پرۆژانە بکەن، بەس بڕوا ناکەم ئێمە بتوانین خۆمان بەوان بەراورد بکەین. بەگشتی و بۆ ئێستای ئەم پرۆژەیە پێم باشە ھەر ویکیپیدیاوانەکانی خۆمان بەرەو دروستکردنی دۆمەینەکەی ببەن و دواتریش ھەرکەسێک ھات پێڵاوی سەر چاومان. دووبارە سپاس بۆ دڵگەرمیت! Aram (talk) 08:44, 13 August 2022 (UTC)[reply]

یەکلاییکردنەوەی بۆشاییناوەکان

سڵاو @Gejeluk، @Pirehelokan، @Keenîî، @Sakura emad، @Serchia، @Kushared، @Hamaredha، @Roj im و ئەوانی تریش، گەر دەتانەوێت دەتوانن لە Wt/ckb/Wiktionary:دروستکردنی ویکیفەرھەنگ/بۆشاییناوەکان قسە لەسەر یەکلاییکردنەوەیان بکەن. سپاس، Aram (talk) 09:38, 2 January 2023 (UTC) Template:Wt/ckb/Rtl/end[reply]