Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ

From Wikimedia Incubator

Template:Wt/ckb/Rtl

دوایین نوێکردنەوە: ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣
ئازاد لە نوێکردنەوەی ئەم پەڕە.

ئەم پەڕە بۆ سەرخستنی ویکیفەرھەنگی کوردیی ناوەندی دروست کراوە کە بەپێی بەرنامەیەک، دەبێت لە مانگی حوزەیران تا ئەیلوول یان تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ (تەنیا سێ بۆ چوار مانگ) لەژێر تاقیکاریدا کاری تێدا بکرێت و ھەوڵی دابینکردنی دۆمەینی خۆی بۆ بدەین. تێبینی بکە کە پێشتر چەند جارێک ئەم ھەوڵە دراوە، بەڵام لەبەر کەمیی ژمارەی بەکارھێنەران، سەرکەوتوو نەبووە. ئەم پەڕە چەند ڕێنمایییەکی سەرەتایی بۆ دروستکردنی پەڕە و ڕێنمایییەکانی دروستکردنی ویکیفەرھەنگ تێدایە. ئەمە بۆ کۆکردنەوەی ڕێنمایییە سەرەتایییەکان دروست کراوە تا بەئاسانی پەڕەکان دروست و دەستکاری بکرێن و کارەکان بەڕێوە ببرێن.

لەگەڵ ئەوەی سەرخستنی پڕۆژەکە بەپێی بەرنامەکە نەچووە پێش و تا نزیکەی نۆ مانگ درێژەی کێشا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣، پڕۆژەکە پەسەند کرا. بۆ زانیاریی زیاتر، بڕوانە ئەنجامی ھەنگاوی دووەم.

سەرەتا

ھەنگاوی یەکەم

  • نابێت بەشداربووان لە ٣ کەس کەمتر بن و دەشبێت ڕۆژانە چالاکییان ھەبێت. گەر بکرێت، نزیکەی ١٠ بەکارھێنەر بەشدار بن، زۆر باش دەبێت.
  • گەر پێنج بەکارھێنەر بەشدار بن و ھەرکەسێکیان ڕۆژانە ١٠ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست بکات، ئەوا بە ١٠ ڕۆژ ٥٠٠ پەڕە ئامادە دەبێت.
  • ئەگەری زۆرە بە ١٠ ڕۆژ نزیک بینەوە لە ٨٠٠ تا ١٠٠٠ وتار و کە گەشتینە ئەو ڕێژەیە، داوای دۆمەینی خۆمان دەکەین و چاوەڕێ دەبین.

ئەنجام

ھەنگاوی یەکەم لە ١ی حوزەیران تا ١٥ی حوزەیران بەردەوام بوو. ژمارەی پەڕەکان گەیشتە ١٠٥٠ پەڕە و لەو ١٥ ڕۆژە ٦٥٩ پەڕە دروست کران. ژمارەی بەکارھێنەرە چالاکەکان تەنیا شەش دانە بوون.

ھەنگاوی دووەم

  • دوای ئەوەی زانرا دەبێت سێ تا چوار مانگ لەلایەن چەند بەکارھێنەرێک بەبەردەوامی چالاکی ھەبێت، ماوەی پیلانەکە لە مانگێک بۆ سێ تا چوار مانگ درێژ کرایەوە.
  • ماوەی قۆناغەکە دوو بۆ سێ مانگە و لە ١٦ی حوزەیران تا نیوەی ئەیلوول یان سەرەتای تشرینی یەکەم دەبێت.
  • دەبێت ژمارەی بەکارھێنەران زیاتر بکرێ تا گەر ھەندێکمان کاتمان نەبوو، ھەندەکەی ترمان بەشداریی تێدا بکەین و چۆڵی نەکەین.
  • چالاکییەکان بەگوێرەی کات و توانای بەکارھێنەران دەبن و ژمارە دیاری ناکرێت.
  • ژمارەی پەڕەکانی بۆشاییناوی سەرەکی گەیشتووەتە ئاستی پێویست، بەڵام گرنگە ناوبەناو زیاتر دروست بکرێن.
  • گەر کات ھەبێت، گرنگە لەم قۆناغە دەست بە دروستکردنی ھەندێک لە پەڕە گرنگەکانی سیاسەت و ڕێساکان بکرێت بەتایبەت شێوازی ھەیکەلی پەڕەی سەرەکی.

ئەنجام

  • لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، وەک پرۆژەیەکی چالاک ھەژمار کراین! بڕوانە دەستکارییەکەیان کە ئەنجامەکەی لەسەر پەڕەی دەستپێک دەردەکەوێت.
  • لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، وەک پڕۆژەیەکی ناچالاک ھەژمار کراین! بڕوانە دەستکارییەکەیان، بەڵام دوای ئەوەی ھەندێک ڕوونکردنەوە لێرە درا، لە دەستکاریی دواتریان دووبارە پڕۆژەکەیان وەک چالاک ھەژمار کردەوە.
  • لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣، لیژنەی زمانی مێتاویکی پڕۆژەکەیان پەسەند کرد! بڕوانە دەستکارییەکەیان لە ئینکیوبەیتر و مێتاویکی.
  • لە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣، ھەمان ئەندامی لیژنەی زمان کە پڕۆژەکەی پەسەند کرد، تاسکێکی بە ناونیشانی T331831 لە فابریکەیتر دروست کرد تا پڕۆژەکە دروست بکرێت و دۆمەینی خۆی (ckb.wiktionary.org) وەرگرێت.
  • ھەنگاوی دووەم لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ تا ١٣ی ئازاری ٢٠٢٣، کە دەکاتە ٨ مانگ و ٣ حەفتە و ٥ ڕۆژ یان ٢٧١ ڕۆژ بەردەوام بوو.
  • ژمارەی پەڕەکان لە بۆشاییناوی سەرەکی گەیشتنە ٥٬٩٩٩ پەڕە و لە ماوەی ٢٧١ ڕۆژ ٤٬٩٤٩ پەڕە دروست کران.
  • بەکارھێنەرانی ئەو ماوەیە بەپێی ژمارەی دەستکارییەکانیان:

ھەنگاوی سێیەم

  • دوای ئەوەی لە ھەنگاوی دووەم پرۆژەکە وەک چالاک ھەژمار کرا، لەلایەن لیژنەی زمانی مێتاویکی پەسەند کرا و لە فابریکەیتریش تاسکی بۆ دروست کرا و دروستکردنی بە ئەگەرێکی زۆرەوە، دەکەوێتە وەجبەی داھاتووی ئەو پڕۆژانەی کە دروست دەکرێن و ئەگەر ھەیە بۆ کۆتاییی ئازاری ٢٠٢٣ یان سەرەتای نیسانی ٢٠٢٣ بە یەکجاری دروست بکرێت. ئەوەی لەسەر ئێمەیە لە ماوەی دروستکردنیدا ھێشتا بە چالاکی بیھێڵینەوە.

ئەنجام

بەم زووانە ڕادەگەیەندرێت...

دروستکردن

بەم شێوەیەی خوارەوە پەڕەکان دروست دەکرێن بەڵام ئاگادار بە! کە

  • بۆشاییناوەکان بە ئینگلیزین نەک کوردی.
  • تێبینی بکە کە پێشگری Wt/ckb/ زیاد دەکرێت.
  • (سەرەکی) ← Wt/ckb/Page name
  • داڕێژە ← Template:Wt/ckb/Template name
  • پۆل ← Category:Wt/ckb/Category name
  • مۆدیوول ← Module:Wt/ckb/Module name

یارمەتی

بۆ زیادکردنی پێشگری Wt/ckb/ بۆ ناوەڕۆکی مۆدیوول و داڕێژەکان بەخێرایی، بڕۆ بۆ ئێرە.

ڕێنماییی زیادکردنی پێشگری Wt/ckb/ بۆ ناوەڕۆکی داڕێژەیەک لەڕێگەی وێبگەی regex101
  1. پاتێرن؛ پێویست ناکات دەستکاریی بکەیت (مەگەر بزانیت چی دەکەیت)
  2. ناوەڕۆکی مۆدیوول یان داڕێژەکە بخە ئێرە.
  3. دەقی جێگرەوە؛ پێویست ناکات دەستکاریی بکەیت (مەگەر بزانیت چی دەکەیت)
  4. ئەنجامەکەی ئێرە بەکاربێنە. بڕوانە وێنەکە کە پێشگرەکان زیاد کراون.
  5. وەشانی ئەو پاتێرنەیە. حیساب بۆ زۆر شت کراوە، بەڵام مەرج نییە ئەنجامەکەی ١٠٠٪ بێت بۆیە ڕەنگە بڕێک ئەنجام نەگرێت و یانیش بڕێک بەنادروستی بگرێت بۆیە دوو جار دڵنیا ببەرەوە. بیپشکنە تا بزانی وەشانی نوێ دانراوە یان نا.
  6. ژمارەی ئەنجامەکان/لەیەکچوونەکان

ڕێدۆزی

نموونەی ھەندێک پەڕە

دەستکاریکردن

  • دڵنیا بە کە لە ژوورەوەیت تا بەشدارییەکانت تۆمار ببن و بزانیت چیت کردووە. دەتوانیت لەدەرەوەش بەشداری بکەیت، بەڵام ناونیشانی ئایپییەکەت دەردەکەوێت.

سندووقی وەرگێڕانەکان

بۆ وەرگێڕانەکان دەتوانیت کەڵک لەم نموونەیە وەرگریت.

====وەرگێڕانەکان====
{{Wt/ckb/trans-top|سڵاوی دۆستانە و نافەرمی}}
* عەرەبی: {{Wt/ckb/t|ar|مرحبا}}
* فارسی: {{Wt/ckb/t+|fa|سلام}}
{{Wt/ckb/trans-mid}}
* ئینگلیزی: {{Wt/ckb/t+|en|Hello}}
* ئیسپانی: {{Wt/ckb/t|es|Hola}}
{{Wt/ckb/وەرگێڕان-بن}}
ئەنجام

وەرگێڕانەکان

Template:Wt/ckb/وەرگێڕان-سەر

Template:Wt/ckb/trans-mid

Template:Wt/ckb/وەرگێڕان-بن

پرسیارە دووپاتکراوەکان

پ: کەی ئەم پڕۆژە دروست کراوە؟

و: دەوروبەری ٢٠١٢. لە ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ بە شیاو زانرا. بڕوانە meta:Requests for new languages/Wiktionary Sorani Kurdish

پ: چەند پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست کراوە؟

و: ھەتا ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢، ٣٩١ پەڕە لە بۆشاییناوی سەرەکی دروست کراون. بڕوانە ئێرە

پ: چۆن نێوانویکی بۆ پەڕەکان بکەم؟

و: لە ئێستادا ناتوانین.

پ: پەڕەکان پێویستییان بە سەرچاوە ھەیە؟

و: بەپێی Wiktionary:References#Purpose، لە ویکیفەرھەنگ دانانی سەرچاوە بەزۆر نییە. ئەگەر بە پێویست زانرا، ھەر لە خوارەوە وەک ویکیپیدیا سەرچاوەکان لە بەشێک دانێ. لە سەروو ھەموو شتێکەوە مافی لەبەرگرتنەوە پێشێل مەکە.

پ: مەرجە پەڕەکان تێروتەسەل بن؟

و: نەخێر، ھەر ئەوەندەی کەمێک زانیاریی تێدا بێت کە وا دیار نەبێت بۆ زۆرکردنی ژمارەی پەڕە دروست کراوە، بەسە.

ئەمانەش ببینە

لەبەر نەبوونی ئامرازی تایبەت، لە ئێستادا ھیچ ڕێنمایییەکی تر نییە. گەر پێویستت بە ڕێنمایی زیاتر بوو، بڕۆ پەڕەی وتووێژ و داوای ڕێنمایی بکە.

ئامارەکان

گەر پێت خۆشە لە پەڕەی Help:Wt/ckb/ڕێنماییی سەرەتایی بۆ دروستکردنی ویکیفەرھەنگ/ئامارەکان ئامارەکانی ڕۆژانەت تۆمار بکە.

ڕۆژانە ژمارەی پەڕەکان لە بۆشاییناوی سەرەکی نوێ دەکرێنەوە:

  • ھەتا ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢، ٣٩١ پەڕە
  • ئەم ئامارەی خوارەوە تەنیا تا ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ تێیدا تۆمار کراوە.
  • حوزەیرانی ٢٠٢٢
    ڕۆژ پەڕەی نوێ کۆی گشتی
    ١ ٣٢ ٤٢٣
    ٢ ٩٠ ٥١٣
    ٣ ١٣٥ ٦٤٨
    ٤ ٥٠ ٦٩٨
    ٥ ٦٥ ٧٦٣
    ٦ ٣٠ ٧٩٣
    ٧ ٤٤ ٨٣٧
    ٨ ٢٤ ٨٦١
    ٩ ٣٢ ٨٩٣
    ١٠ ٣٤ ٩٢٧
    ١١ ١٩ ٩٤٦
    ١٢ ٨ ٩٥٤
    ١٣ ٣٩ ٩٩٣
    ١٤ ١٤ ١٠٠٧
    ١٥ ٤٣ ١٠٥٠
    ١٦ ٥٢ ١١٠٢
    ١٧ ٢٤ ١١٢٦
    ١٨ ٤ ١١٣٠
    ١٩ ١٩ ١١٤٩
    ٢٠ ١٩ ١١٦٨
    ٢١ ١٦ ١١٨٤
    ٢٢ ١٦ ١٢٠٠
    ٢٣ ١٥ ١٢١٥
    ٢٤ ٢٩ ١٢٤٤
    ٢٥ ٨ ١٢٥٢
    ٢٦ ١٧ ١٢٦٩
    ٢٧ ٩ ١٢٧٨
    ٢٨ ١٠ ١٢٨٨
    ٢٩ ١٧ ١٣٠٥
    ٣٠ ٢ ١٣٠٧
  • تەممووزی ٢٠٢٢
    ڕۆژ پەڕەی نوێ کۆی گشتی
    ١ ١٠ ١٣١٧
    ٢ ١٠ ١٣٢٧
    ٣ ٥ ١٣٣٢
    ٤ ١٨ ١٣٥٠
    ٥ ٢٥ ١٣٧٥
    ٦ ٩ ١٣٨٤
    ٧ ١٣ ١٣٩٧
    ٨ ١٣ ١٤١٠
    ٩ ٥٨ ١٤٦٨
    ١٠ ١١ ١٤٧٩
    ١١ ٢٣ ١٥٠٢
    ١٢ ١٠ ١٥١٢
    ١٣ ٢٤ ١٥٣٦
    ١٤ ٢٢ ١٥٥٨
    ١٥ ١٩ ١٥٧٧
    ١٦ ١٨ ١٥٩٥
    ١٧ ١٠ ١٦٠٥
    ١٨ ١٢ ١٦١٧
    ١٩ ١٥ ١٦٣٢
    ٢٠ ١٢ ١٦٤٤
    ٢١ ١٨ ١٦٦٢
    ٢٢ ٦ ١٦٦٨
    ٢٣ ١٨ ١٦٨٦
    ٢٤ ٨ ١٦٩٤
    ٢٥ ١٤ ١٧٠٨
    ٢٦ ١٢ ١٧٢٠
    ٢٧ ٥ ١٧٢٥
    ٢٨ ٧ ١٧٣٢
    ٢٩ ١٣ ١٧٤٥
    ٣٠ ٩ ١٧٥٤
    ٣١ ٤ ١٧٥٨
  • ئابی ٢٠٢٢
    ڕۆژ پەڕەی نوێ کۆی گشتی
    ١ ١٤ ١٧٧٢
    ٢ ٤ ١٧٧٦
    ٣ ١٢ ١٧٨٨
    ٤ ٥ ١٧٩٣
    ٥ ٢ ١٧٩٥
    ٦ ٨ ١٨٠٣
    ٧ ٣٠ ١٨٣٣
    ٨ ٥٨ ١٨٩١
    ٩ ٢٤ ١٩١٥
    ١٠ ٢٣ ١٩٣٨
    ١١ ١٣ ١٩٥١
    ١٢ ١٢ ١٩٦٣
    ١٣ ١٨ ١٩٨١
    ١٤ ١١ ١٩٩٢
    ١٥ ١٧ ٢٠٠٩
    ١٦ ١٣ ٢٠٢٢
    ١٧ ٩ ٢٠٣١
    ١٨ ١٧ ٢٠٤٨
    ١٩ ٥ ٢٠٥٣
    ٢٠ ٦ ٢٠٥٩
    ٢١ ١٠ ٢٠٦٩
    ٢٢ ٤ ٢٠٧٣
    ٢٣ ١٠ ٢٠٨٣
    ٢٤ ٧ ٢٠٩٠
    ٢٥ ٨ ٢٠٩٨
    ٢٦ ٢٧ ٢١٢٥
    ٢٧ ٩ ٢١٣٤
    ٢٨ ٨ ٢١٤٢
    ٢٩ ١٤ ٢١٥٦
    ٣٠ ١٣ ٢١٦٩
    ٣١ ٨ ٢١٧٧
  • ئەیلوولی ٢٠٢٢
    ڕۆژ پەڕەی نوێ کۆی گشتی
    ١ ٨ ٢١٨٥
    ٢ ٣٣ ٢٢١٨
    ٣ ١٣ ٢٢٣١
    ٤ ٣٠ ٢٢٦١
    ٥
    ٦
    ٧
    ٨
    ٩
    ١٠
    ١١
    ١٢
    ١٣
    ١٤
    ١٥
    ١٦
    ١٧
    ١٨
    ١٩
    ٢٠
    ٢١
    ٢٢
    ٢٣
    ٢٤
    ٢٥
    ٢٦
    ٢٧
    ٢٨
    ٢٩
    ٣٠
  • ژمارەی پەڕەکانی بۆشاییناوی سەرەکی بەپێی بەکارھێنەر

    ئەمەی خوارەوە ئاماری پەڕە دروستکراوەکانی بەکارھێنەران لە بۆشاییناوی سەرەکی پیشان دەدات (جا سەر بە پڕۆژەکە بن یان نا). دەتوانیت دوای داگرتنی بەستەرەکەت، بەدوای ئاماری زیاتر (وەک پەڕەکانی بۆشاییناوەکانی تر) بگەڕێت. تێبینی بکە کە ئەمە ئاماری تەواوی پڕۆژەی ئینکیوبەیتر پیشان دەدات نەک تەنیا ویکیفەرھەنگی کوردی. بۆ دەستکەوتنی ئاماری ویکیفەرھەنگی کوردی، لەڕێگەی وێبگەڕەکەتەوە بەدوای پێشگری Wt/ckb/ بگەڕێ.

    ئەوانەی بەشدارییان کردووە، و سەر بەم پڕۆژەیەن

    ئەوانەی بەشدارییان کردووە، بەڵام لەم پڕۆژە نین

    بەکارھێنەران

    تکایە گەر بەشداری دەکەیت، ئەوا ناوی خۆت بەپێی ئەلفوبێ بەم پێڕستە زیاد بکە. بەزۆر نییە.

    Template:Wt/ckb/Rtl/end