Wq/ckb/پیرەمێرد

From Wikimedia Incubator
< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > پیرەمێرد
وێنەی پیرەمێرد بە جلوبەرگی کوردییەوە

پیرەمێرد یان حاجی تۆفیق بەگ (١٨٦٧ – ١٩ی حوزەیرانی ١٩٥٠)[1] شاعیر، نووسەر و ڕۆژنامەوانێکی ناوداری کورد بوو. پیرەمێرد خاوەنی ژمارەیەکی زۆر پەند و ئامۆژگارییە.[2]

وتەکان[edit | edit source]

بەو کەسە دەڵێن ئاقڵ و وشیار
لە جێیەک دوو جار پێوەی نەدا مار.[3]

ئەگەر دەتەوێ بێ لەوەڕ نەبی
لەناو خەڵکدا پەڵەوەڕ نەبی
ئێرە جەنگەڵە ئەبێ مەڕ نەبی
سەودایەک بکە توشی شەڕ نەبی
لە جێیەک بنو ئاوھات تەڕ نەبی.

ھاونشینی بەد ئەخلاق ئەگۆڕێ
پیاو خراپ چاکیش ئەخاتە گۆڕێ
ئەو پادشایەی گوێی لە ھامان گرت
لەگەڵ میللەتی خۆی دەری نەبرد.

بیانووی نەوسنیم دۆزییەوە بۆ خۆم
ئەوی ئازایە بڵێت من ناخۆم
برسێتی ڕەگی ھاری پێوەیە
وەک زستان تۆفە و بە کڕێوەیە
ئەم ھەرا و جەنگە ھەر بۆ خواردنە
نەخواردن دوایی گیان سپاردنە
ئەو دەخوا و ئەمیان تەماشا دەکا
دیارە لە دۆستی ئەو حاشا دەکا.[4][5]

زەعیم ئەوەتا شێوەی شەمعی بێ
خۆی بسوتێنێ، نەفعی جەمعی بێ
گەورە ئەوەتە خۆێ بە خاک بگرێ
وەک خاک مردووی خۆی لە باوەش بگرێ
گەورە وادەبێ کە بە ڕەنجی شان
کۆی بکاتەوە و بیدا بە میوان
با ھیچ میوانیش مەمنونی نەبێ
بیداو دەربەستی مەمنونی نەبێ.

چاو لە ماڵی خەڵک مەبڕە، حەرامە
بەشی خۆت بەس بێ، حەڵاڵ بەتامە
چاو مەبڕەڕە دەست، خراپ فێر ئەبی
بە پارووی خەڵکی درەنگ تێر ئەبی.

ھەندێکمان ھەیە ڕەگی خەو ئەگرن
تا ئیشیان ھەیە لە بەر پیاو ئەمرن
ئەمڕۆ لە لایان ساحێب مەقامی
پێت ھەڵخلیسکا شێت و نەفامی.

ئەو سەرکردەیەی بە ڕاست ئینسانە
بەند و زنجیر لای ڕوتبە و نیشانە
بەڵام نەک قەومی توش کا و خۆی ڕاکا
وابێ ئیتر کەس بڕوای پێ نەکا.

  • ھەرچەندە یەکانە ھیوام ئەوە بوو کە ببینم قەوم و میللەتەکەم پلەیەک لەمە بەرزتر و خوێندەوارتر و پێگەشتووتربن، بوو بەگرێ و لەدڵما و نەمدی، لەگەڵ ئەوەشدا بەختیارم، چۆنکە بۆم دەرکەوت کە قەوم و میللەتەکەم لە پێشکەوتنان و ھەموو جۆرە توانا و قابیلییەتێکیان تێدایە، ئامۆژگاریم ئەوەیە بخوێنن، کوڕ و کچ تا خوێندەوار نەبن بێسوودە، ھەموو شت بە عیلم و فەنەوەیە.
    (بەشێک لە وەسیەتنامەی پیرەمێرد)[6]

سەرچاوەکان[edit | edit source]

Page Template:Wq/ckb/Reflist/styles.css has no content.

  1. کتێب: مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگ: بەرگی پێنجەم نووسەر: دکتۆر مارف خەزنەدار، لاپەڕە: ٩٥ چاپ: چاپی یەکەم، ھەولێر، ٢٠٠٥
  2. ڤیدیۆ:ژیاننامەی پیرەمێرد. History Of Kurdistan. سەردان لە ڕێکەوتی 2021-03-15.
  3. بەو کەسە دەڵێن ئاقڵ و وشیار، دوو جار لە جێیەک پێوەی نەدا مار (لە ڕێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). سەردان لە ڕێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤.
  4. سەرجەم پەندەکانی پیرەمێرد. Kurdipedia.org. سەردان لە ڕێکەوتی 2021-03-15.
  5. شیعری ئەگەر دێکانی خاوەن بەخت نەبێ، پیرەمێرد. allekok.ir. سەردان لە ڕێکەوتی 2021-03-15.
  6. پێشەوا محەممەد (لە ڕێکەوتی ٢٠/٥/٢٠١٠). پیرەمێرد؛ لەدایکبوون، ژیان، داھێنانTemplate:رچ (کوردی). ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ. سەردان لە ڕێکەوتی ٢٨/٨/٢٠١٥.

Script error: No such module "Wq/ckb/Check for unknown parameters".

بەستەرە دەرەکییەکان[edit | edit source]