Wq/ckb/وریا غەفووری

From Wikimedia Incubator
< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > وریا غەفووری
وێنەیەکی وریا غەفووری لە ساڵی ٢٠٢٣

وریا غەفووری (لەدایکبووی ١٨ی ئەیلوولی ١٩٨٧ لە سنە) چالاکوانی کۆمەڵایەتی و یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی کوردە.[1]

وتەکان[edit | edit source]

  • کاتێک ھەندێک شت بەسەر ھاوڵاتییاندا دێت، تۆپی پێ چیتر كاری له‌ پێشینه‌ی من نابێت‌، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی گرنگی پێده‌ده‌م به‌كارھێنانی پێگه‌ی خۆمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببم به‌ ده‌نگی ئه‌و ھانده‌رانه‌ی له‌ كاتێكی سه‌ختی ژیاندا بلیت ده‌كڕن، بۆ ئه‌وه‌ی ھانمان بده‌ن. ئێرانییەکان مافی ئەوەیان ھەیە بە خۆشی بژین.[2]
  • ئەو کەسەی لەژێر گوشاردا دەژی بۆ بەرگریکردن لە گەلانی ستەملێکراو لە فەلەستین و یەمەن و لوبنان، ئەوە ئێوە نین، بەڵکوو گەلی ئێرانە.
    (لە وەڵامی محەممەدجەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران کە وتبووی: شانازیی دەکەین بەوەی بەرگەی گوشارەکان بەھۆی بەرگریکردنمان لە فەلەستین و لوبنان بگرین.[2])
  • وڵاتفرۆش و جیاییخواز نیم، گیانێکم ھەیە ھەزار جار بە قوربانی ئێرانی دەکەم.[3]
  • کوشتاری خەڵکی کورد ڕابگرن.
    (لە وەڵامی کوشتنی خۆپیشاندەرە کوردەکان لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢[4])

سەرچاوەکان[edit | edit source]

Page Template:Wq/ckb/Reflist/styles.css has no content.

  1. وریا غەفووری ماڵئاواییکرد. تۆڕی میدیاییی ڕووداو (لە ڕێکەوتی ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣). سەردان لە ڕێکەوتی ٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣.
  2. 2.0 2.1 وریا غەفوری، ئەو یاریزانە كوردەی بە ڕەخنەكانی ئێرانی هەژاند. دیپلۆماتیک (لە ڕێکەوتی ١٣ی ئابی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
  3. وریا غەفووری: وڵات فرۆش و جیاییخواز نیم/ گیانێک هەیە هەزار جار بە قوربانی ئێرانی دەکەم. کوردپرێس (لە ڕێکەوتی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤.
  4. وریا غفوری، بازیکن سابق تیم ملی فوتبال در اینستاگرام نوشتTemplate:رچ (فارسی). ئێران ئینتەرنەشناڵ (لە ڕێکەوتی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢). سەردان لە ڕێکەوتی ١٨ی شوباتی ٢٠٢٤.

Script error: No such module "Wq/ckb/Check for unknown parameters".

بەستەرە دەرەکییەکان[edit | edit source]