Wq/ckb/ناسر ڕەزازی

From Wikimedia Incubator
< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی لە ساڵی ٢٠١٨

ناسر ڕەزازی (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە سنە) نووسەر، شاعیر و گۆرانیبێژێکی کوردە. ئەو خاوەنی ژمارەیەکی زۆر گۆرانی بە شێوەزارە جیاوازەکانی زمانی کوردییە.

وتەکان[edit | edit source]

  • وەختێک ڕێژیمێک یان حکوومەتێک ئامادە نەبێ دان بەبوونی میللەتێکدا بنێ، ئامادە نەبێ لەگەڵیدا دابنیشێ، چۆن ئیزن دەدا مۆسیقا و فەرھەنگی ئەو میللەتە گەشە بکا و بەرەوپێش بڕوات؟ بە کوردییەکەی ئێمە دوو براین، کاکە باوکمان مردووە یان دەبێ ئێحترامی یەک بگرین وەکوو یەک پێکەوە بژین یا دەبێ ماڵەکە بەش کەین و تۆ بە ڕێی خۆت و منیش بەڕێی خۆمدا. ئەگەر کورد لە ئێراندا ڕێز و حورمەتی بۆ دابنرێ و دەرجە دوو دەرجە سێ نەبێت و وەکوو فارس و ئازەری و ھەموو وەکوو یەک لەژێر یەک ساباتدا بژین و زمانی فارسییش بە زەبری زۆر بەسەر خەڵکدا نەسەپێندرێ، ئەم نەتەوەگەلەوە وەکوو بنەماڵەیەک پێکەوە بژین، وڵاتێک بێ کە دێمۆکراسییەتی تێدا بێ و دوور بێ لە ئێعدام و بەدبەختی و چارەڕەشی کە ئەمڕۆ لە کوردستاندا ھەیە؛ من بۆ ئاوا دەبم؟ بەڵام وەختێک ئەوان ڕێزم ناگرن، وەختێک منیان قەبووڵ نییە، کوا دەیانھەوێ و دەھێڵن ھونەرەکەم، مۆسیقییەکەم، نووسینەکەم و فەرهەنگەکەم گەشە بکات؟ نەخێر ھەتا ئێستا ڕێگەیان نەداوە و ھەمیشە بەو شێوەیە لەگەڵ کورد ھەڵسوکەوتیان کردووە.
    (لە وتووێژ لەگەڵ شەھرام سوبحانی، ڕۆژنامەی «کوردستان»، ژمارەی ٨٦١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ پەڕەی ٧[1])
  • ھەر چەند ئەمن پێم وایە ئەبێ ڕێگاکەمان بگۆڕێن، سەردەمی چەک نەماوە، بەزۆر چەکیان بە ئێمە ھەڵگرتووە و ئێمە دەبێ کارێک بکەین لە ڕێگای دیالۆگ و هونەر، ئەدەب و نووسین و لەو ڕێگاگەلەوە بە مافەکانی خۆمان بگەین. پرسی ژن، ژیان، ئازادی کە دنیای داگرت سەرچاوەکەی کوردستانە. ئێستا ھەموو دنیا باسی دەکا و کەلکی لێ وەردەگرن لە خۆپیشاندانەکاندا باسی دەکەن. گرینگ ئەوەیە دەبێ میللەتی کورد یەکگرتوو بێ و بزانێ چی ئەکات بۆ وەدسھێنانی ئەو مافانە. بەتایبەت حیزبەکان چوونکە میللەتی کورد یەکگرتووە و ئەوە حیزبەکانن کە دەبێ بیر لە یەکگرتوویی نێوانیان بکەن.
    (لە وتووێژ لەگەڵ شەھرام سوبحانی، ڕۆژنامەی «کوردستان»، ژمارەی ٨٦١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ پەڕەی ٧[1])
  • با ئێمەش خەڵکی کورد لە کوردستانی بندەستی ئێران بەتایبەت شاری سنە وریا بین و نەھێڵین زمانەکەمان فەوتێ و نەھێڵین داگیرکەرانی کوردستان نێوان گەلی بندەست و چەوساوەی کورددا مەزھەب بکەنە داردەست بۆ دروسکردنی کێشە و ناکۆکی لەنێو کوردی شیعە، کوردی سوننی، کوردی ئەلحەق، کوردی ئیزەدی، کوردی عەلەوی و ھتد. با ماوە نەدەین لەنێو سازمان و حیزب و ڕێکخراوەکانماندا دژایەتی و دووبەرەکی دروست بکەن با نەھێڵین زمانی شیرینی کوردی فەرامۆش بێت چوونکە کۆڵەکەی مانەوەی هەر گەل و نەتەوەیەک زمانەکەیەتی. با خۆمان باشتر بناسین و بێگانەپەرەست نەبین، چونکە ئاسۆ بۆ ئێمەی گەلی بندەست و مافخوراوی کورد ڕوونە و سەرشۆڕییش ھەر بۆ خۆفرۆشان و دوژمنانی کورد دەمێنێتەوە.
    (لە وتووێژ لەگەڵ شەھرام سوبحانی، ڕۆژنامەی «کوردستان»، ژمارەی ٨٦١، ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣؛ پەڕەی ٧[1])

سەرچاوەکان[edit | edit source]

Page Template:Wq/ckb/Reflist/styles.css has no content.

Script error: No such module "Wq/ckb/Check for unknown parameters".

بەستەرە دەرەکییەکان[edit | edit source]