Wq/ckb/لێکۆڵەر کۆنان

From Wikimedia Incubator
< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > لێکۆڵەر کۆنان

لێکۆڵەر کۆنان (名探偵コナン) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگای گۆشۆ ئۆیاما گۆڕدراوە بۆ زنجیرەیەک ئەنیمێ لەگەڵ زنجیرەی ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێو یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[1]  مانگاکە دەستی پێکرد لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ وە گۆڕا بۆ ئەنیمێ لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن. و لە لایەن بنکەی گوڵەوە دۆبلاژ کراوە بۆ عەرەبی.

تێبینی: هەندێک لەم وەرگێڕانە بریتییە لە "دۆبلاژی فەرمی" بنکەی گوڵ کە ئێمەش لێیەوە وەرمانگێڕاوە بۆ کوردی، وە هەندێکی تر بریتییە لە وەرگێڕانی کەسە خۆماندوو کەرەکانن کە لە ڕێگەی تۆڕی ئینتەرنێتەوە وەریان گێڕاوە هەر بۆیە ئەگەری بوونی هەڵە لە وەرگێڕانەکەدا هەیە.

وتە دووبارە بووەکان[edit | edit source]

  • ڕاستی هەموو کات سەردەکەوێت: ئەم وتەیە زۆر دووبارە دەبێتەوە لە دۆبلاژ کردنە عەرەبییەکەدا.
  • ڕاستی هەموو کات یەکدانەیە: سەرەتایی هەموو فیلەکان.
  • هیچ تاوانێکی تەواو بوونی نییە
  • کۆنان ئێدۆگاوا: "تاوانێکی تەواو بوونی نییە، پێویستە لەسەر تاوانبار سزای خۆی وەربگرێت هەر چەند کات تێپەڕێت".

سەرچاوەکان[edit | edit source]

  1. http://www.animenewsnetwork.com/encyclopedia/anime.php?id=454