Wq/ckb/سیامەند موعینی

From Wikimedia Incubator
< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > سیامەند موعینی

سیامەند موعینی (لەدایکبووی مەھاباد) سیاسەتوانێکی چەپی کورد و ھاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانە.[1][2][3][4]

وتەکان[edit | edit source]

  • ئێمە تەنیا بە دروشم کار ناکەین و لە چوارچێوەی فکر و فەلسەفەی ئازادی بۆ بەڕێکخستنکردنی کۆمەڵگە تێکۆشان دەکەین، لە فۆرمووڵی دەوڵەت له‌گه‌ڵ دیموکراسی کەڵک وەردەگرین و ئەوەش بەو واتایەیە کە ئێمە چاوەڕوانی ڕووخانی سیستەم یان دیکتاتۆرێک نابین کە بۆخۆمان جێگایان بگرینەوە، بەڵکوو تێدەکۆشین گەلی خۆمان بە ئیرادەیەکی پۆڵایین تەیار و بەڕێکخستن بکەین کە لە ئەساسدا گەل بۆخۆی بتوانێت لەسەر چارەنووسی خۆی بڕیار بدات و خۆی بەڕێوەببات. ھەر کات سەردەمی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیش ھات ئێمە وەک پژاک لە جبھەی ھەرەپێشی تێکۆشاندا دەبین.[5]
  • کوردستان لە ھەموو بەشەکانی تری ئێران پۆلیتیزەترە و ئامادەترە بۆ جێگیربوون لەسەر کۆمەڵگەی خۆی. ئێمە وەک پژاک لەگەڵ ھەر ھێز یان حیزبێکی ئێرانی دەتوانین لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافی یەکسانی و بە دیدگایەکی سێکۆلار و ژینگەپارێزی و باوەڕ بە بەرابەری جنسییەتی ھاوکار و ھاوخەبات بین.[5]
  • کورد ھەبوونی خۆی سەلماندووە و دەیەوێت خۆی چارەنووسی خۆی دیاری بکات، دۆخی ناوچەکە دەرفەتی داوە بە کورد تا بەرەو ئازادی و دیموکراسی هەنگاو بنێت؛ بە مەرجی ئەوەی كورد خوێندنەوەیەکی واقیعییانە بۆ قۆناغەکە ھەبێت و لە کردەوەشدا ڕێگای ڕاست و دروست ھەڵبژێرێت.[6]

سەرچاوەکان[edit | edit source]

Page Template:Wq/ckb/Reflist/styles.css has no content.

Script error: No such module "Wq/ckb/Check for unknown parameters".

بەستەرە دەرەکییەکان[edit | edit source]