Wq/ckb/حەسەن زیرەک

From Wikimedia Incubator
< Wq‎ | ckb
Wq > ckb > حەسەن زیرەک
وێنەیەکی حەسەن زیرەک

حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢) ھونەرمەند، مۆسیقازان و گۆرانیبێژێکی کورد بوو. ئەو بێجگە لە زمانی کوردی، خاوەنی چەندین بەرھەم بە زمانەکانی تر وەکوو فارسی، ئازەربایجانی و ئەرمەنی بووە.

وتەکان[edit | edit source]

  • ھونەر لەنێو کورددا قەدری نەما، ھونەر بۆ من بەھرەیەکی نەدا، ھونەر بۆ من کارێکی نەکرد کە بە شوێنیدا بچم، چۆن کوردم و بە زمانی کوردی قسە دەکەم.[1]

لەبارەیدا[edit | edit source]

  • مەزھەر خالقی لەبارەیدا دەڵێت: کورد بەھۆی‌ حەسەن زیرەکەوە خاوەنی‌ زیاتر لە ١٠٠ میلۆدییە و دەوڵەمەندترین نەتەوەیە لە میلۆدیدا.[1]
  • موجتەبا میرزادە لەبارەیدا دەڵێت: لە ئێراندا لە شەجەریانەوە ھەتا گووگووش کە دوو ستایلی زۆر جیاوازن من کاری میوزکم لەگەڵ کردوون، بەڵام لەگەڵ ھیچیان وەک حەسەن زیرەک ئاسوودە نەبووم.[2]

سەرچاوەکان[edit | edit source]

Page Template:Wq/ckb/Reflist/styles.css has no content.

  1. 1.0 1.1 كورد بەهۆی‌ حەسەن زیرەكەوە دەوڵەمەندترین نەتەوەیە لە میلۆدیدا‌. پەیسەرپرێس (لە ڕێکەوتی ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩). سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤.
  2. موجته‌بای میرزاده‌ چوار ده‌یه‌ په‌نجه‌كانی له‌سه‌ر كه‌مانه‌كه‌ی لانه‌برد‌. پەیسەرپرێس (لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). سەردان لە ڕێکەوتی ١٧ی شوباتی ٢٠٢٤.

Script error: No such module "Wq/ckb/Check for unknown parameters".

بەستەرە دەرەکییەکان[edit | edit source]