Wn/ckb/وەزارەتی پەروەردە چەند یاسایەکی دەرکرد بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ بۆ ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣)
Appearance
شەممە ١٥ نیسان ٢٠٢٣
وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە چەند یاسایەک بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ بۆ ساڵی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) کە لە چاکەی قوتابیان بڕیار درا کە دەقی بڵاوکراوەی وەزارەتی پەروەردە بریتی بوو لە
تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی :
- لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان) م کردۆتەوە ، کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێک ) دابنێن . بەجۆرێک لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ دەستپێبکات و لە رێکەوتی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت ، و لەچەند رۆژی داهاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە.
- سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە ، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و هۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە.
- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان) چاودێری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن.
ئالان حمە سعید صالح
وەزیری پەروەردە