Wn/ckb/ویکیھەواڵ:ویکیھەواڵ پێویستی بەتۆیە!

From Wikimedia Incubator
< Wn‎ | ckb
Wn > ckb > ویکیھەواڵ:ویکیھەواڵ پێویستی بەتۆیە!

بەخێربێن بۆ ویکیھەواڵ، سەرچاوەیەکی ئازادی ھەواڵە، لەلایەن تۆوە دەنووسرێت! ھەرشتێک لێرە کە دەیخوێنیتەوە لەلایەن کەسانێکی وەکو تۆ نووسراون. دەتوانیت دەستکاری ھەر وتارێک بکەیت (چاککردنەوەی ھەڵەی ڕێنووس، دەربڕین یان ڕێزمان، چاککردنەوەی زانیاری ھەڵە) یان گەشە بەوتارەکە بدەیت!

تکایە سەرنج بدە، گەر تۆ یەکێکی لەرێکخەرانی ڕووداوێک یان چالاکیەک و دەتەوێت ویکیھەواڵ ڕاپۆرتێک لەسەربکات، لەوانەیە پێویست بکات داوای چاوپێکەوتنێک لە کۆمەڵگەی ویکیھەواڵ بکەیت. داواکردنی چاوپێکەوتن وەکو بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیە.

وتارەکانی ویکیھەواڵ چین[edit | edit source]

یەکەم و پێش ھەموو شتێک، وتارەکانی ویکیھەواڵ لە ڕوانگەیەکی بێلایەنانە دەنووسرێن و ھیچ جۆرە ڕا و بۆچوونێکی تێدانیە (گەر دەتەوێت ڕای خۆت دەربارەی ھەواڵێک بەجیھان بڵێیت ئەوا بڵاگێک دروست بکە).


بەشێوەیەکی سەرەکی دوو جۆر وتار ھەیە:

  • وتاری دانراو: لەم وتارەدا، زانیارییەکانی نێو سەرچاوەکان کۆدەکرێنەوە و دەنووسرێن. ھەموو زانیارییەکانی نێو سەرچاوەکان لەبارەی ڕووداوێکەوە کۆدەکرێتەوە و دەکرێتە وتارێک. دەتوانین زانیارییەکان بەبێلایەنانە بگەیەنین. ھەمیشە سەرچاوەکانمان تۆماردەکەین و دەتوانیت پشکنینی بۆ بکەیت.
  • ڕاپۆرتی ڕەسەن: ڕۆژنامەڤانان بەشداری دەکەن لەویکیھەواڵ. دەتوانیت ڕاپۆرتێک دەربارەی ڕووداوێک بنووسیت، ئێمە تەنھا داوای تێبینی زیاتر دەکەین و لەگەڵ ڕاپۆرتەکەت ھاوبەشی پێبکە بۆ پشتگیری کارەکەت.

ھەموو وتارەکان بە ھاوبەشی دەنووسرێن، کەس خاوەنی نیە و ھەموو کەسێک ئازادە لە دەستکاریکردنی ھەر وتارێک. گۆڕانکارییەکان ڕێنماییەکانمان لەکارناکەوێت.

ئێمە چاوەڕێی چی لەتۆ دەکەین[edit | edit source]

ئێمە دەمانەوێت تۆ وتار بۆ ویکیھەواڵ بنووسیت لەسەر ئەو بابەتانەی کە:

  • گرنگی پێدانی تێدابێت: ئەگەر پێتوایە کە گرنگە بەلاتەوە، ئەوە بەلای ھەندێک خەڵکی تریشەوە گرنگە.
  • پێتوایە ڕووماڵی پێویستی بۆ نەکراوە: ئایا ھەست دەکەیت کە شتێک ھەیە لەبیرکراوە یان سەرنجی تەواوی لەسەر نەبووە لەڕاگەیاندن؟ ئەوا لێرە ھەلێکت ھەیە کە بەجیھانی بڵێیت!
  • بۆ تۆ گرنگە: ئەو ھەواڵەی تۆ دەینووسیت دەکرێت دەربارەی ڕووداوێکی جیھانی بێت یان ڕووداوێک بێت کە لە شارەکەی تۆ ڕوویداوە — ئێمە بەخەیاڵماندا نایەت!

ھەروەھا ئێمە دەمانەوێت دەستکاری ئەو وتارانە بکەیت یان گەشەیان پێبدەیت کە لەلایەن بەکارھێنەرانی ترەوە نووسراون. پێچەوانەی ژێدەرەکانی تری ھەواڵ، کاتێک ھەڵەیەک دەبینیت و ھەستی پێدەکەیت، دەتوانیت چاکی بکەیت!

باشە، لەگەڵم دەست پێبکە[edit | edit source]