Wn/ckb/هەفتەی داهاتوو بەرهەم ساڵح کەناڵە نوێیەکەی دەکاتەوە

From Wikimedia Incubator
< Wn‎ | ckb
Wn > ckb > هەفتەی داهاتوو بەرهەم ساڵح کەناڵە نوێیەکەی دەکاتەوە
بەرهەم ساڵح سەرۆکی لیستی هاوپەیمان بۆدیموکراتی و دادپەوەری هەفتەی داهاتوو کەناڵەکەی دەکاتەوە 

لەوەڵامی پرسیاری هاوڕێیەکی دا کەلەکۆمێنت بۆی نووسرا بوو. نامۆ سەربەست ڕۆژنامەنووسی پێشووی کەناڵی ئێن ئاڕتی ڕایگەیاند کەلەداهاتوودا لەخەندان دا دەردەکەوێتەوە سەبارەت بەوەی کەخەندان ماڵپەڕە ئەو دەڵێت خەندان لەدووهەفتەی داهاتوودا کەناڵێک دەکاتەوە سەبارەت بەو پرسیارەی کەئاخۆ کەناڵێکی بێلایەنە؟ نامۆ دەڵێت کەناڵەکە لەلایەن بەرهەم ساڵح ەوە خاوەندارێتی دەکرێت و هاوکات هاوڕێکانیشی دڵنیاکردەوە کەلەسەر هەمان ئەو ڕێڕەوە بەردەوام دەبێت کەلەئێن ئاڕتی هەیبووە. وتەکانی نامۆ لەڕۆژی ٢٣ـ٩ـ٢٠١٧دابوو لەهەژماری تایبەتی خۆی لەفەیسبووک بووە.

نامۆ سەربەست یەکێکەلە ڕۆژنامەنووسە سەرکەوتووەکان و ماوەیەکیش لەئێن ئاڕتی کاری کردووە بەهۆی ڕاپۆتە پڕزانیارییەکانی بینەر و هاوڕێیەکی زۆر بۆخۆی و ڕاپۆرتەکانی پەیداکردبوو بەڵام دواتر کەناڵەکە بەهۆی چەند هۆکارێکی تایبەتی خۆیانەوە گرێبەستی ٧٠ڕۆژنامەنووسی هەڵوەشاندەوە کەنامۆش یەکێک بوو لەو ڕۆژنامەنووسانە.