Wn/ckb/ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی نوێژی جەژن و نوێژی هەینی بڵاوکردەوە
Appearance
شەممە ١٥ نیسان ٢٠٢٣
ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم روونکردنەوەیەکی لەبارەی نوێژی جەژن و نوێژی هەینی بڵاوکردەوە کە ئەمساڵ یەکەم رۆژی جەژن دەکەوێتە رۆژی هەینییەوە
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی نوێژی جەژن و هەینی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە نوێژی جەژن و نوێژی هەینیش ئەنجام بدرێن، راشیگەیاند، بەو پێیەی جەژن دەکەوێتە رۆژی هەینی پێویستە نوێژی جەژن و نوێژی هەینیش ئەنجامبدرێت، چونکە نوێژی هەینی و نوێژی جەژن جێگای یەکتر ناگرنەوە، ئاماژە بەوەشدراوە، لای هەر سێ مەزهەبی (شافیعی و حەنەفی و مالیکی) پێیان وایە پێویستە نوێژی جەژن و نوێژی هەینیش بە کۆمەڵ بکرێت، ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا بە فەرمی یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیارینەکراوە و بەپێی رۆژژمێری هیجری چاوەڕوان دەکرێت رۆژی پێنجشەممە یاخود هەینی جەژن بێت.
سەرچاوەکان
[edit | edit source]