Wy/ckb/مەریوان

From Wikimedia Incubator
< Wy‎ | ckb
Wy > ckb > مەریوان
شاری مەریوان

مەریوان یەکێک لە شارە گەشتیارییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. خودی شاری مەریوان شارێکی نوێیە و لە ١٩٥٠کاندا دامەزراوە بەڵام سروشتی ناوچەکە سەرنجڕاکێشە و گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان گەشتیاران دەھێنێت بۆ ئەم شارە. ھەروەھا سنووری باشماخ (سنووری نێونەتەوەیی ئێران و باشووری کوردستان) کە لە ١٦ کیلۆمەتریی شار ھەڵکەوتووە، بە ھۆی نزیک بوون بە سلێمانییەوە زۆر قەرەباڵغە.

شوێنە سەرنجڕاکێشەکان[edit | edit source]

زرێبار[edit | edit source]

وێنەی پانۆڕاماییی زرێبار لە ھاوینی ٢٠٠٧دا
وێنەی پانۆڕاماییی زرێبار لە زستانی ٢٠٠٨دا، خەڵک بەسەر سەھۆڵدا دەچن

گۆلی زرێبار لە سێ کیلۆمەتری رۆژئاوای شاری مەریواندا ھەڵکەوتووە. سەرچاوەی سەرەکیی ئاوی زرێبار کانییەکانی بنی دەریاچەکەیە. لە زستانە زۆر ساردەکاندا بە تەواوی دەبەستێت کە دوایین جاری لە زستانی ٢٠٠٨دا بووە. سەھۆڵەکەی ھێندە قاییمە کە بە ئوتومبێلەوە بەسەریدا دەچن. شوێنی کانییەکان نەختێک دێرتر دەبەستن.

ھەورامان[edit | edit source]

دەبێت بزانیت[edit | edit source]

جوگرافیا[edit | edit source]

کەش و ھەوا[edit | edit source]

دەشتی مەریوان لە بەھاردا

ڕێژەی بارین لە مەریواندا زۆرە و بە تایبەت لە مانگی ٤ و ٥ی زایینیدا سروشتێکی سەوز و سەرنجڕاکێشی ھەیە.

چوونە ناوە[edit | edit source]

بە پاسی گەورە (سکانیا و ڤۆڵڤۆی VIP)[edit | edit source]

  • ھێڵی سلێمانی-مەریوان: ھەموو ڕۆژێک لە تەرمیناڵی شارەزووری سلێمانییەوە ھەیە. لەوانەیە بەھۆی کاروباری پاسپۆرتی نەفەرەکان لە سنووری باشماخدا کاتێکی زۆر بوەستێت.
  • ھێڵی تاران-مەریوان: ھەموو ئێوارەیەک دەکەونە ڕێ و لە دوای ١٠ تا ١١ کاتژمێر لە سەعاتی ٤ تا ٦ی بەیانی دەگەنە بەرەوە.

بە پاسی بچووک (مینیبوسی بێنز)[edit | edit source]

  • ھێڵی سنە-مەریوان: بە ڕۆژاندا ھەیە. ھەرزانترین شێوەیە و کرێکەی ٤٥٠٠ تمەنە. بەڵام زۆر خاو و ناڕەحەتە.
  • ھێڵی سەقز-مەریوان:

بە تاکسی (ئوتومبێلی «پیژۆ» و «سەمەند»)[edit | edit source]

  • لە سنووری باشماخ ھەموو کاتێک ئامادەیە بۆ «فەلکەی ستادیۆم»ی ناو شاری مەریوان. کرێکەی ٢٠٠٠ تمەنە.
  • لە سنەەوە لە ھەر دوو تەرمیناڵی سنەوە ھەیە. کرێکەی ١٥٠٠٠ تمەنە.
  • لە سەقزەوە. بەڵام نزیکەی ١٠ کیلۆمەتری جادەکە قیر نییە و ھەندێ جار نەفر کەمە.
  • لە بانەەوە بەڵام نزیکەی ١٥ کیلۆمەتری جادەکە قیر نییە و زۆربەی کاتەکان نەفر کەمە.

گەڕان[edit | edit source]

نەخشەی مەریوان لە OpenStreetMap.orgدا
  • لە ناو شاردا چەند ھێڵی تاکسی ھەیە: شەبڕەنگ-تەرمیناڵ، شەبڕەنگ-بیمارستان، شەبڕەنگ-بەھاران و ...
  • تاکسی خسووسی (دەربەست) لە هەموو شوێنێک دەستدەکەوێت نرخەکەی ٢٠٠٠ تا ٣٠٠٠ تمەنە.

زمان[edit | edit source]

زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە. لەھجەی دانیشتووانی مەریوان جیاوازیی زۆری تێدایە چونکوو شارێکی نوێیە و لە ھەموو گوندەکانی دەوروبەر تێدایە. بەڵام زۆرتر خەڵکی ھەوڵ دەدەن بە لەھجەی گوندەکانی ناوچەی بەرەی بەگزادە وەک «نێ» قسە بکەن.

کڕین[edit | edit source]

وەک شوێنەکانی تری ئێران ھەموو کڕین و فرۆشتنێک بە تمەنە. لە «فلکەی ستادیۆم» لەگەڵ دەستفرۆشاندا دەکرێت دۆلاری ئەمریکی و دیناری عێراق بگۆڕیتەوە. لە چەند دووکانی سەڕافی کە لە نزیکی مزگەوتی جامیعەی مەریواندان دەتوانیت پارە بگۆڕیتەوە.

مەریوان لەدوای شەڕی ئێران و عێراق لە دەروازە سەرەکییەکانی شتی قاچاخ بۆ ناوی ئێران بوو و ئەمە بووە ھۆی گەورە بوونەوە خێرای شارەکە. بەڵام ئێستا بە ھۆی نێونەتەوەیی بوونەوە سنووری باشماخ و کۆنترۆڵی توندی مەرز قاچاخ زۆر کەم بووەتەوە.

زۆربەی دووکان و پاساجەکانی مەریوان لە شەقامی نێوان «چوارڕێی شەبڕەنگ» و «چوارڕێی بایێوە»دان. بازاڕی کۆنی مەریوان، گوزەر یا بازاڕی ھەورامییەکان (بازاڕی سەرپۆشراوی وەحدەت) بازاڕی کەلوپەلی ناو ماڵ و جلوبەرگە. گەورەترین پاساجی مەریوان «خورشید زریوار»ە. پاساجی ئاوێنە بۆ کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵە. پاساجی مەولەوی بۆ موبایلە.

خواردن و خواردنەوە[edit | edit source]

  • ڕێستورانتی «خورشید زریوار»: ئەدرەس: ناو شار، پاساجی خورشید زریوار. گرانترین ڕێستورانتی مەریوانە و چەند جۆری چێشتی ئەوروپی ھەیە.
  • ڕێستورانتی ژەمەن: ئەدرەس: ناو شار، فلکەی سپا

خەوتن[edit | edit source]

  • ھوتێل زرێوار: ٣ ئەستێرە. ئەدرەس: دەرەوی شار جادەی نێوان فلکەی بێسارانی و گۆلی زرێبار
  • ھوتێل نەورۆز: ٣ ئەستێرە. ئەدرەس: ناو شار، فلکەی نەورۆز.
  • ھوتێل میران: ئەدرەس: ناو شار، فلکەی سەرباز.

پەیوەندی[edit | edit source]

تەندروستی[edit | edit source]