Jump to content

Wq/ckb/ھەژار

From Wikimedia Incubator
< Wq | ckb
Wq > ckb > ھەژار
وێنەیەکی عوبدولڕەحمان شەرەفکەندی (مامۆستا ھەژار)

عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە ھەژار (لەدایکبووی ١٣ی نیسانی ١٩٢١ لە مەھاباد – مردووی ٢١ی شوباتی ١٩٩١ لە کەرەج) نووسەر، ھەڵبەستوان و وەرگێڕێکی کورد بوو.

وتەکان

[edit | edit source]
  • ڕۆژێک برادەرێک کە نۆکەری ماڵە ئێلخانی بوو، گوتی: ئاغایان کۆبوونەوەیان کردبوو، منیان دانابوو ئاگام لە درگا بێ و کەس نەزانێ دەڵێن چی. من لە پشت درگاوە گوێم گرت. گوتیان: «بیست ڕۆژی تر لەشکەری سەقز دێن و ھجووم دەکەنە سابڵاغ، ئێمە لەپێشدا لەبەریان دەڕۆین و دوایە لەگەڵیان دەکەوین». ئەو خەبەرەم گەیاندە پێشەوا. لە نامەیەکی بە خەتی خۆیدا نوسیبووی: «ھەژار! ھەزار مامری شامیت بەقوربان بێ، مەترسە، ھەموو کار بە کەیفی تۆ دەبێ». لەشکرێکی ھەزار کەسی ھات و پێشمەرگە لە قەرەموسالیان پێشی لێ گرت و شکاندی. ئاغایان ڕەوی بوون؛ بەڵام فریای لەگەڵ کەوتن نەکەوتبوون.
    (وەرگیراو لە کتێبی چێشتی مجێوردا[1])
  • لە خانەقا دەگەڵ ھاوتەمەنیکی خۆمدا بوومە ئاشنا، ناوی محەممەد ئەمینی شیخولئیسلام و پوورزای منداڵە شێخەکان بوو. ئەویش دەبوایە بۆ بەرەکەت دەرس لای مامۆستا مەلا سەعید بخوێنی و لە ماڵی شێخ بژی. نازانم ئەو زیرەکتر بوو یا من! بەڵام ئەوەندە دەزانم لە دەبەنگی و ھیچ فێر نەبووندا، درۆزنیش فەرقی نەدەکردین. ھەر دووکمان وەک یەک دارکاری دەکراین و بە قەد یەک بەر جنێو دەدراین. تەنیا فەرقێکمان کە ھەبوو، ئەو بۆ نەگبەتی شێعری دەگوت و خۆی لە من بە ھونەرمەندتر دەزانی. بەڵام شێعری چۆن؟ یا خوا بە نسیبی دوژمنانت بێ! من لە بەغێڵیان گاڵتەم بە شێعرەکانی دەکرد. ئاخری ھەر وازی نەھێنا و لە دواڕۆژدا بوو بە شاعیرێکی ھەرەبەرز و بە ناوی ھێمن ناوبانگی کرد. کاری ھەرە گرینگمان ڕاوە دووپشک، دزی باخان، مریشک دزین لە ماڵە شێخان و ھەزار بەدفەڕی و کاری نالەباری دیکە بوو.
    (وەسفی ھێمن موکریانی لە کتێبی چێشتی مجێوردا)

لەبارەیدا

[edit | edit source]
  • عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران لەبارەی مامۆستا ھەژار لە ٢٠٠٧دا دەڵێت: «ئەو بەڕێز ھەژارە، یاسای ئیبن ئیبن سینای ھێندە بەباشی وەرگێڕاوەتە کە مرۆڤ کاتێک دەیخوێنێتەوە، چێژی لێدەبات».[2]
  • ھەروەھا عەلی خامنەیی لە ساڵی ٢٠١٣ لەبارەیدا دەڵێت: «بەڕاستی خوالێخۆشبوو عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی کارێکی گەورەی کرد؛ ئەم وەرگێڕانەی کتێبی یاسای ئیبن سینا کارێکی دژوار و ئاڵۆز و زۆر بەنرخە. ھەزار ساڵه ئەم کتێبه کە بە عەرەبی لەلایەن ئێرانییەکەوە نووسراوە و بۆ چەندین سەدەیە لە زانکۆی پزیشکییە گەورەکانی جیھاندا بەکارھێنراوە، بۆ فارسی وەرگێڕانی بۆ نەکرابوو. دەمزانی ھەتا کەمێک پێش ئێستا، بۆ نموونە ڕەنگە ھەتا سەد ساڵ لەمەوبەر، لە قوتابخانە پزیشکییەکانی وڵاتانی ئەورووپیدا، یاساکە وەک ئاماژەیەک ھەژمار دەکرا و وەرگێڕدرابووە سەر زمانە ئەورووپییەکان؛ بەڵام ئاخێوەرانی فارسی بێبەش بوون لە زانینی یاسا. لە ساڵانی ناوەڕاستی سەردەمی سەرۆکایەتیدا، سەرنجم دایە ئەوەی کە بۆچی یاسامان وەرنەگێڕاوەتە. کۆمەڵێکم بانگ کرد، وتم وەرن ھەوڵ بدەن یاسا وەربگێڕنەوە. فەرمانێک درا و بەدوای ئەم کارەدا ڕۆیشتن. دێی ئەم ئیشانە پێویستیان بە خۆشەویستی ھەیە؛ بە فەرمان ئەم ئیشانە جێبەجێ ناکرێن. لە ھەمان کاتدا ئاگاداریان کردمەوە کە ئەم کتێبە وەرگێڕدراوەتە و پێموایە کتێبەکە نزیکەی ھەشت بەرگەیە، کتێبی خوالێخۆشبوو ھەژاریان ھێنا. من کتێبەکەم خوێندەوە. ئێستا نە لە پزیشکی دەزانین و نە دانیشتم ئەم کتێبە لەگەڵ دەقی عەرەبیی یاسا بەراورد بکەم؛ بینیم کە ھەر کەسێک ئەم کتێبە بخوێنێتەوە، بێگومان لەبەردەم ھێزی ئەم نووسراوە جوانە سەری کڕنۆش دەباتە خوارەوە. ئەم وەرگێڕانە زۆر بەباشی ئەنجام دراوە. بێگومان من ئەوم نەدەناسی؛ پرسیم، وتیان ئەو کەسێکی کوردە».[3]

سەرچاوەکان

[edit | edit source]
  1. شەڕی کۆمەڵە و دەوڵەت
  2. آيت الله خامنه اي:باید كردی هم یاد بگیرم
  3. تقدیر ویژه رهبر انقلاب از ترجمه یک اثر بی‌نظیر: این کارها با حکم پیش نمی‌رود