Wq/ckb/پارتی دیموکراتی کوردستان
Appearance

پارتی دیموکراتی کوردستان بە کورتە پارتی یان پەدەکە یەکێک لە حیزبە سیاسییە باڵادەستەکانی ھەرێمی کوردستانە، کە لە ساڵی ١٩٤٦دا دامەزرا.
وتەکان
[edit | edit source]- مەسعوود بارزانی بەبۆنەی ٧٨ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت: «دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی ١٩٤٦دا بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر زەڕوورەتێکی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کورد لەو ساتە سەختانەی ھەموو ھەوڵی نەیار و داگیرکەرانی کوردستان ئەوە بوو شۆڕش و ئازادیخوازیی گەلی کوردستان سەرکوت و خامۆش بکەن. پارتی ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ھەتا ئێستا ئامرازێک بووە لە دەستی خەڵکی کوردستان بۆ بەدیھاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان».[1]