Wq/ckb/مەسعوود بارزانی
Appearance

مەسعوود بارزانی (لەدایکبووی ١٦ی ئابی ١٩٤٦ لە مەھاباد) سیاسەتوانێکی کورد و سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە. ئەو پێشتر وەک سەرۆکی ھەرێمی کوردستان خزمەتی کردووە.
وتەکان
[edit | edit source]- ھەمیشە نییەتی ھەرێمی کوردستان ئەوە بووە کێشە و ناکۆکییەکان بە ڕێگەی ئاشتییانە چارەسەر بکەن و ھەمیشە بژاردەی ئاشتییانە بگرنە بەر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.[1]
- ئامۆژگاریی مەزڵووم کۆبانیم کرد که ھهرگیز بێ ئومێد نهبێت، بهڵکوو پهنا بباته بهر گفتوگۆ و دهستبهرداری ھهر جۆره کاریگهری و ھهژمونێکی دهرهکی ببێت و ھهنگاو بنێت به ئاراستهی یهکخستنی گوتاری کوردی له سووریا.[2]
- دامەزراندنی پارتی لە شازدەی ئابی ١٩٤٦دا بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر زەڕوورەتێکی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کورد لەو ساتە سەختانەی ھەموو ھەوڵی نەیار و داگیرکەرانی کوردستان ئەوە بوو شۆڕش و ئازادیخوازیی گەلی کوردستان سەرکوت و خامۆش بکەن. پارتی ھەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ھەتا ئێستا ئامرازێک بووە لە دەستی خەڵکی کوردستان بۆ بەدیھاتنی ئامانجە دیموكراتی و نیشتیمانی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستان.[3]